نێیمار دەیەوێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت

6/12/2019 1:50:00 PM 91319 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە نێیمار داسیلڤای بەرازیل و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان زۆر بێزارە لە یاریكردنی بۆ ئەو یانە پاریسیەو بەرپرسانی یانەكەیشی ئاگادار كردۆتەوە كە لە مێركاتۆی هاوینە یانەكە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بەمانشێتێكی گەورە نوسیویەتی.. نێیمار و پاریس جیادەبنەوە، لە مێركاتۆی هاوینەدا نێیمار داسیلڤا ریزەكانی یانەی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە نوسیویەتی ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو كێشانەی دوچاری بوە هیچ لە پاریس دڵخۆش نیەو هەمو كارێك دەكات لە پێناو ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێتەوە كامپ نۆ بۆ یاریكردن، ئەو یاریزانە لەو پێناوەدا بە كارگێری یانەكەی وتوە كە دەیەوێت پاریس جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە یانەكەی پێشوی.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لاری نیە لە گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەو چاوەڕێی یانەی پاریس سانجێرمانە بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەن لە پێناو گەرانەوەی نێیمار بۆ كامپ نۆ.

ئەو هێرشبەرە بەرازیلە لە هاوینی 2017 بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP