میلان دەستبەرداری باشترین ئەستێرەی دەبێت

6/12/2019 1:20:00 PM 6570 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەو دۆخەی خراپەی یانەی میلانی تێكەوتوە ئەگەری زۆرە ئیدارەی رۆسۆنێری لە مێركاتۆی هاوینەدا دەسبەرداری باشترین یاریزانی یانەكەیان بن.

سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە.. كە یانەی میلانی ئیتاڵی بیر لەوە دەكاتەوە دەستبەرداری جانلیۆجی دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی یانەكەی بێت و بەو پارەیەی لە فرۆشتنی یاریزانەكە دەستی دەكەوێت كەمێك لە كێشە دارییەكانی یانەكەی چارەسەر بكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا یكردوە كە یانەی پاریس سانجێرمان یەكێكە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دۆنارۆما دەدات و ئامادەی خۆی نیشان داوە بۆ ئەوەی بڕی شكاندنی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە بداتە یانەی میلان.

لەئەگەری رۆیشتنی دۆنارۆما یانەی میلان گۆڵپارێزی لاوانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەكاتە گۆڵپارێزی یانەكەی، كە لە یارییەكانی جامی جیهانی خوار تەمەن 19 ساڵ ئاستێكی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش كردوە.


نیشانەکردن :

#میلان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP