ڤیدۆ.. فەرەنسا سەركەوتنی تۆماركرد

6/12/2019 11:11:00 AM 3930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەی فەرەنسا بوە میوانی هەڵبژاردەی ئەندۆرا.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام پێشكەتن، لە خولەكی (11) مباپێ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ فەرەنسا تۆمار كرد، لە خولەكی (30) وسام بن یەدیر گۆڵی دوەمی بۆ كەڵەشێرەكان تۆمار كرد، لە دوا خولەكی نیوەی یەكەمی یارییەكە تۆفین گۆڵی سێیەمی بۆ فەرەنسییەكان تۆمار كرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتای هات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (60) كورت زۆما گۆڵی چوارەمی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمار كرد.

 

سەرئەنجام هەڵبژاردەی فەرەنسا یاریەیكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێناو بەم بردنەوەیەش فەرەنسا گەرایەوە پێشەنگی كۆمەڵەكەی بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP