ڤیدۆ.. ئیتاڵیا لەسەركەوتنەكانی بەردەوامە

6/12/2019 10:25:00 AM 1411 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی پاڵاوتنی ووڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای ساڵی 2020 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی بۆسنەو هەرسكی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لەسەرەتاوە یاریزانانی ئیتاڵیا چەند هێرشێكیان بۆ سەر گۆڵی هەوڵبژاردەی میوان ئەنجامدا، بەڵام سەركەوتو نەبون لە تۆمار كردنی گۆڵ و لە هێرشێكی هەڵگەراوەدا ئەیدین دیزیكۆ لە خولەكی (32) یارییەكەدا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ بۆسنە تۆمار كرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی پیانیچ و هاوڕێكانی كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكە یاریزانانی ئیتاڵیا بە ئاستێكی جیاواز دەركەوتن و لە خولەكی (49)ی یارییەكەدا لۆرینزۆ ئینسینی موشەك ئاسا گۆڵێی بەرامبەری بۆ ئیتاڵییەكان تۆمار كردەوە، چوار خولەك پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە ماركۆ ڤیراتی گۆڵی دوەمی بۆ ئیتاڵیا تۆمار كرد.

 

سەرئەنحام ئازۆری بە دوگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێناو بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ ریبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆیان گرتوە.


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP