داهاتوی بۆفۆن لە پورتوگالە

6/11/2019 5:43:00 PM 2013 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە ئەگەری زۆرە بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان رو لە پورتوگال بكات بۆ یاریكردن و بچێتە یانەی پۆرتۆ.

رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە بۆفۆنی گۆڵپارێز زۆر نزیكە لەوەی جێگەی ئیكەر كاسیاس بگرێتەوە لە ریزەكانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. بۆفۆن یانەی پاریس سانجێرمانی جێهێشتوەو چەند بۆندێكی پێگەیشتوە لە چەندین یانەی جیهانییەوە، بەڵام ئەو یاریزانە پێی باشە كە جێگەی كاسیاس بگرێتەوەكە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ئەو گۆڵپارێزە لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دوركەوتەوە.

لاگازیتا دیللۆ سپۆرت.. باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆچی بۆفۆن له‌نێو ئه‌و هه‌موو داواكارییه‌دا پۆرتۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و ده‌ڵێت.. بۆفۆن ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات و به‌شداری له‌ چامپیۆنزلیگ بكات، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشیی خۆی بهێنێت



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP