لیستی 10 دۆڵەمەندترین سەرۆك یانەكانی جیهانی

6/11/2019 3:11:00 PM 19367 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكی لیستێكی بڵاو كردوە كە سەروەتی ئەو سەرۆك یانانە دەردەخات كە خاوەنی یانەی وەرزشین خاوەنی زۆرترین سەرمایەن.

ئەم گۆڤارە ئەو لیستەی بڵاویكردۆتەوە لە 10 سەرۆك یانەی وەرزشی پێك دێن و سەرمایەكەشیانی ئاشكرا كردوە -  ئەوەی جێگەی تێبینیە لە لیستەكەدا ناوی  فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بەدی ناكرێت -  هەرچەندە یانەكەی بە یەكێك لە دۆڵەمەندترین و پڕداهاترین یانەكانی جیهان دادەنرێت.

ریزبەندەكەش بەمشێوەیەیە..
10  -   ناسڕ خلێف - پاریس سانجێرمان   -   6.2 ملیار دۆلار
9  -   دیمێتری ڕیبۆلوفلیف   -   مۆناكۆ   -    6.8 ملیار دۆلار 
8  -   چانگ جین دۆنگ - ئینتەرمیلان - 6.8 ملیار دۆلار
7  -   ستانلی كرۆنكی - ئارسنال - 8.8 ملیار دۆلار
6  -   فیلیپ ئەنشوتز - لۆس ئەنجەلۆس گالاكسی - 11 ملیار دۆلار 
5  -   رۆمان ئەبرامۆڤیچ - چێڵسی - 12.4 ملیار دۆلار
4  -   ئەندریا ئانێلی - یۆڤانتۆس - 15.9 ملیار دۆلار
3  -   دیتریش ماچیتز - نیۆرك رید بۆڵز - لایپزیك - رید بۆل ساڵزبۆرگ - رید بۆڵ بەرازیل - 18.9 ملیار دۆلار
2- فرانسوا بینولت - ڕین - 31.7 ملیار دۆلار
1- كارلۆس سلیم - ریاڵ ئۆڤییدۆ - 59.2 ملیار دۆلار



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP