دێ لیخت دڵی بەرشەییەكان خۆش دەكات

6/11/2019 11:01:00 AM 6160 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماتیاس دێ لیختی بەرگریكاری یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی ئاماژەیەك دەردی دەخات كە داهاتوی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەیەو ئەم هەواڵەش هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە دڵخۆش دەكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەو بەرگریكارە لاوە دەڵێت.. من نازانم كام كاتە گونجاوە بۆ ئەوەی بچمە بەرشەلۆنە، بەڵام لە ململانێ و ركابەریكردن لە پێناو بەدەستهێنانی پێكهاتەی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە ترسم نیە، راستە ئەوان یاریزانی بە توانا هەیە لە هێڵی بەرگریان، بەڵام من لە تواناكانی خۆم رادەبینم و دڵنیام لەوەی كە سەركەوتن بەدەست دەهێنم لە بەدەستهێنانی پێگەی سەرەكی لەیانەی بەرشەلۆنە، چونكە من دەمەوێت بەردەوام یاریی بكەم.

ئەو یاریزانە لە درێژەی لێدوانەكەیدا ووتی.. بە هیچ شێوەیەك گرێبەستی گواستنەوەی من لەسەر پارە ناوەستێت، چونكە من پارەو بۆندی گەورەم بەلاوە گرنگ نیە، ئەوەی بیری لێدەكەمەوە یاریكردنە بۆ یانەیەكی بەهێز و گونجاو كە لەگەڵ شێوازی یاریكردنی مندا بگونجێت.

دێ لیخت یەكێكە لەو بەرگریكارە لاوانەی تەمەنی نەگەیشتۆتە 20 ساڵ، بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یاریگاكانی ئەوروپادا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پێشكەشی كرد، بۆتە جێگەی گرنگی و بایەخی چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپا و هەڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە دەدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP