قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی لاوان

6/11/2019 10:03:00 AM 3085 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یارییەكانی جامی جیهانی لاوان بۆ خوار تەمەنی 20 ساڵ پێی ناوەتە قۆناغی پێش كۆتایی و ئەمڕۆ دوو یاریی ئەنجام دەدرێت و دو هەڵبژاردە خۆیان دەگەیەنە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە.

هەڵبژاردەی ئۆكرانیا روبەروی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوەو یارییەكەش كاتژمێر (6:30) ئێوارە بە كاتی هەرێم ئەنجام دەدرێت، پێشترو لەقۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەكە ئیتاڵیا سەركەوتنی بەسەر مالی تۆمار كردو ئۆكرانیاش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە كۆڵۆمبیای بردەوە.

لەهەمان قۆناغ و لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی ئیكوادۆر و هەڵبژاردەی كۆریای باشور روبەروی یەكتر دەبنەوەو یارییەكەش كاتژمێر (9:30) بە كاتی هەرێم ئەنجام دەدرێت، پێشترو لە قۆناغی هەشت كۆریای باشور بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە سەنیگالی بردەوەو ئیكوادۆریش سەركەوتنی بەسەر ئەمریكا بەدەست هێنابوو.

بە ئەنجامدانی ئەم دوو یارییە دو هەڵبژاردە سەردەكەون بۆ یاریی كۆتای و دو هەڵبژاردەش ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP