ڤیدۆ.. ئیسپانیا سەركەوتنی تۆمار كرد

6/11/2019 12:14:00 AM 2829 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكانی پاڵاوتنی ووڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەكی بەهێزدا روبەروی سوید بۆوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریاندا لە پێناو تۆماركدرنی گۆڵ، بە تایبەت یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام سەركەوتو نەبون نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی ئیپانیا بە ئاستێكی جیاواز دەركەوتن و لە خولەكی لەخولەكی (64) سێرجیۆ رامۆس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ بە لێدانی سزا تۆمار كرد، یارییزانانی یانەی خاوەن یاریگا لە هێرشەكانیان بەردەوام بون تا لە خولەكی (85) ئەلفارۆ مۆراتا گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا بۆ ئیسپانییەكان تۆمار كرد، پێش كۆتای هاتنی یارییەكە بە سێ خولەك ئۆیازاباڵ گۆڵی سێیەمی بۆ ئیسپانییەكان تۆمار كرد.

سەرئەنجام هەلبژاردەی ئیسپانیا یارییەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی سوید بردەوەو بە كۆكردنەوەی (12) ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكەیان گرتوە.


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP