نێیمار زیانێكی گەرورەی دارایی بەركەوتوە

6/10/2019 5:39:00 PM 10411 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەو پێكانەی لە یاریی هەڵبژاردەیكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر دوچاری هات نێیمار داسیلڤای یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە ریزەكانی هەڵبژاردەكەی دوركەوتەوە كە بریارە یارییەكانی رۆژی هەینی داهاتو لە بەرازیل دەست پێبكات.

نێیمار لە مێركاتۆی هاوینەی 2017 بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە كردوە.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایكردوە.. لەو كاتەوەی نێیمار پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كردوە تەنها بەڕێژەی 51.8٪ بەشداری یارییەكانی پاریس سانجێرمانی كردوە، كە ئەم رێژەیەش بۆ ئەو یاریزانە جیهانیە لە ئاستێكی خراپدایە بە بەراورد بە رۆناڵدۆ كە بەرێژەی 77٪ بەشداری یارییەكانی كردوە، لەگەڵ مێسی كە بەرێژەی 87٪ بەشداری یارییەكانی كردوە.

لە لایەكی دیكەوە رێكخراوی (ئەی ئی ئێس) كە تایبەتە بە ئامارەكانی یاریزانانی تۆپی پێ ئاشكرایكردوە كە بەهای جیهانی ئەو ئەستێرە بەرازیلیە لە بازاڕەكانی گواستنەوەی یاریزانان بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆییەوە بینیوەو لەسەرتای ساڵی نوێوە تا كۆتایی مانگی پێنج، بەجۆرێك كەلە 213 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 120 ملیۆن تا 150 ملیۆن یۆرۆ بەهای ئەو یاریزانە دابەزیوە.

ئامادە نەبونی نێیمار لە لایەكی دیكەشەوە بە زیان بەسەر ئەو یاریزانەدا دەشكێتەوەو بەو هۆیەوە ناوی نابێت لە لیستی 50 باشترین یاریزانی جیهاندا بۆ ساڵی 2019.


نیشانەکردن :

#نێیمار #به‌رازیل

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP