یانەیەكی ئینگلیزی ڕۆناڵدۆی نوێی دەوێت

6/9/2019 5:17:00 PM 6837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی كار بۆ گواستنەوەی جواو فلێكسی یاریزانی یانەی بەنفیكای پورتوگالی دەكات.

پێگەی گۆڵ ئاشكرایكردوە.. كە ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی ئامادەی خۆیان نیشان داوە كە بڕی شكاندنی گرێبەستی یاریزانە لاوەكەی بەنفیكا بدەن كە 120 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە بە موچەی ساڵانەی 6 ملیۆن یۆرۆ.

بەخواستی زۆر لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیدارەی یانە پورتوگالییەكە مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستی جواو فلێكسیان بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ بەرز كردۆتەوە لە ئێستاشدا موچەی ساڵانەی لە یانەكە تەنها یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆیە.

جگە لە یانەی مانچستەر سیتی هەریەك لە یانەكانی یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریاڵ مەدرید داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكەن و ئامادەن ساڵانەی سێ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدەن وەك موچە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP