مباپێ داواكاریەكی لە یانەكەی هەیە

6/4/2019 9:28:00 PM 43618 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەستێرەی یانەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كیلیان مباپێ داواكارییەكی قورسی لە ئیدارەی یانەكەی هەیە.

راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا ئاشكرایان كردوە كە یاریزانی لاوی فەرەسی كیلیان مباپێ لە نوێترین داواكاریدا پێشنیاری ئەوەی خستۆتە بەردەم یانەكەی كە رێگا بە رۆیشتنی بدەن لە یانەی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەكانی فەرەنسا ئەوەشیان ئاشكرا كردوە.. كە ئەم داواكارییەی مباپێ لە پێناو ئەوەیە خولی فەرەنسا بەرەو لالیگا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بكات.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ كار بۆ ئەوە دەكات بە شێوەیەكی زۆر باش یانەكەیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بكەن و چەندین یاریزانی نوێ بگوازنەوە. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP