خۆرخێ مێندیز داهاتوی رۆناڵدۆی یەكلا كردەوە

6/3/2019 6:02:00 PM 19950 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرێوبەری كارەكانی یاریزانی پورتوگالی خۆرخێ مێندیز لە بارەی داهاتوی كرستیانۆ رۆناڵدۆوە هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس.

لە لێدوانێكیدا بەرێوبەری كارەكانی ئەو ئەستێرە پورتوگالیە ووتی.. رۆناڵدۆ بە یاریكردن لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دڵخۆشەو ئەو یاریزانە دەیەوێت لە یاریكردن بۆ یانە ئیتاڵییەكە بەردەوام بێت و بیری لە جێهێشتنی یانەكە نەكردۆتەوە.

هەروەها مێندیز ووتی.. رۆناڵدۆی گرێبەستی چوار وەرزی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەیە كە بە لای كەمەوە ئەو یاریزانە بۆ دو وەرزی دیكە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت، ئەگەر هاتو لە توانای جەستەی خۆی ڕازی بوو بێ گومان تا كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت.

دوای شكستی یانەی یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی ئەیاكس ئەمستردام زۆرینەی رۆژنامەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردوەوە كە ئەو هێرشبەرە پورتوگالیە لە یانە ئیتاڵییەكە دڵخۆش نیەو ئارەزی رۆیشتن دەكات لە یانەی یۆڤانتۆس لە مێركاتۆی داهاتودا.


نیشانەکردن :

#رۆناڵدۆ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP