پلاتینی تەنها یەك یاریزان بە شایستەی تۆپی زێڕین دەزانێت

6/3/2019 5:10:00 PM 55731 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میشێل پلاتنی فەرەنسی و سەرۆكی پێشوی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە لێدوانێكیدا ووتی.. لە یارییەكانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەكان مێسی ئامارەكانی لە پێش رۆناڵدۆوەیەو ئەو یاریزانە شایستەی ئەوەیە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی پێبدرێت و تۆپی ئاڵتونی پێشكەش بكرێت.

پلاتینی لە لێدوانێكیدا ووتی.. لەگەڵ ئەوەی زۆرمان ماوە بۆ كاتی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی زێڕین، بەڵام تا ئێستا جگە لە مێسی هیچ یاریزانێكی دیكە شایستەی ئەوە نیە ئەو خەڵاتەی پێبدرێت، بەڵام چەند پاڵەوانێكی دیكە بەرێوەن لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقا و جامی كوپا ئەمریكای 2019.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەو یاریزانەی پێشوی فەرنسا ووتی.. چونەدەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و نەگەیشتنی مێسی بە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە هیچ لە بابەتەكە ناگۆرێت و مێسی گۆڵكاری لە لالیگایەو و لە چامپیۆنس لیگیش بەهەمان شێوە، تا ئێستا شایستەی ئەوەیە كە خەڵاتی تۆپی زێڕین و باشترین یاریزانی جیهان بۆ ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیە بێت.

لە كۆتایدا سەرۆكی پێشوی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ووتی.. لەو یاریزانانەی ركابەری مێسی دەكەن هیچیان شایستەی ئەو خەڵاتە نین و تا ئێستا ركابەرییەكی ئەوتۆ نیە بۆ ئەوەی جگە لە مێسی خەڵاتی تۆپی زێرین بۆ یاریزانێكی دیكە بێت.

مێسی لەگەڵ ئەوەی گۆڵكاری لالیگا بوو لە چامپیۆنس لیگیش لە كۆی 10 یاریی 12 گۆڵی تۆمار كردوەو ئەگەری هەیە بە باشترین یاریزانانی یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ دیاری بكرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP