ئیدارەی لێڤەرپوڵ خەڵاتی كلۆپ دەكەن

6/3/2019 1:51:00 PM 14225 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی بەهۆی ئەو ئەنجامە باشەی یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەكەیان بەدەستی هێنا لە هەوڵی ئەوەدان بۆندەكەی نوێ بكەنەوەو بڕی موچەكەشی بۆ زیاد بكەن هەرچەندە ماوەی گرێبەستەكەی سێ ساڵی ماوە كۆتایی بێت.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە.. كە ئیدارەی یانەی لێڤەرپوڵ دەیانەوێت گرێبەستی كلۆپ نوێ بكەنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا بڕی موچەكەی زیاد بكەن .

كلۆپ تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریدز هەیە، بەڵام ئەو یانەیە دەیانەوێت بۆ چەند ساڵێكی دیكە گرێبەستەكەی نوێ بكەنەەو لە هەوڵی ئەوەدان لە ئێستاوە كار بۆ ئەوە بكەن كە یانەكەیان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بكەن.

یۆرگن كلۆپ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە جیاوازییەكی زۆر كەم لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی خولی پریمەرلیگی لەدەستدا و بەڵام دوای ئەوە ئەو راهێنەرە بە بردنەوەی لە یانەی تۆتنهام توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP