كۆمەڵێك ئاماری تایبەت بە چامپیۆنس لیگ

6/3/2019 1:24:00 PM 2909 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - هەڵوێست كاكە وەیس

 

پاڵەوانێتی یانە بەھێزەکانی ئەوروپا، یەکێکە لە گرنگترین و بەھێزترین پاڵەوانێتیەکان، لە سەر ئاستی سەرجەم خول ویانەکان، وە یەکێکە لەو خولانەی کە زیاتر لە 100 ملیۆن بینەری ھەیە لە جیھاندا.

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەهێزترین خولە لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان خەونی زۆربەی ئەستێرەكانی تۆپی پێیە، بەرزکردنەوەی نازناوەکەش تام و چێژێکی زۆر دەبەخشێت بەیانەکان، کەمن ئەو یانانەی کە نازناوەکەیان بردۆتەوە، بەڵام زۆرن ئەو یانانەی دەیانەوێت لەو رکابەریە بێ بەش نەبن، ساڵانە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەم خولە ڕێکدەکات، بەشداریکردنی ئەم پاڵەوانێتیە لەساڵی 1995ـەوە تەنھا بۆ ئەو یانانە بوو کە دەبوونە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەیان، ئەم پاڵەوانێتیە لەساڵی 1993ـەوە بەشێوەیەکی نوێ و جیاواز ئەنجام دەدرێت، کە بەشداریکردنی یانەکان لەم پاڵەوانێتیەدا بوو بە 32 یانە.

تا ئێستا ئەو یانانەی کەتوانیویانە زۆرترین جار ببنە پاڵەوانی خولەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەپلەی یەکەم دێت و توانیوێتی 13 نازناو بەدەست بھێنێت، و دوای یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی ئەی سی میلانە کە 7 نازناوی بەدەست ھێناوە، کەجیاوازیەکەیان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید 6 نازناوە، و یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوان ئەمساڵ و یانەی بارسێلۆنا توانیویانە تا ئێستا 5 نازناو بەدەست بھێنن.

لەم ساڵدا، و دوای ململانێی نێوان 32 یانە، لە کۆتادا، کۆتای بەو ململانێیە ھات، کە ھەمووان بە پەرۆشەوە بوون، بۆ ئەوەی بزانن کێ و کام یانە جامەکە بەرز دەکاتەوە.

ھەریەک، لە یانەکانی(بارسێلۆنای ئیسپانی و ئەیاکسی ھۆڵەندی و لیڤەرپوول و تۆتنھام ـی ئینگلیزی)، توانیان سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێڕین بەدەست بھێنن، پاش یاریەکی بەھێز، بەڵام بێ ورە لەلایەن یانەی تۆتنھام، و یاریەکەی پڕ ڕوحیانەت و تینوی نازناو ،لە لایەن یانەی لیڤەرپوول ی ئینگلیزی، لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ، توانیان پشکی شێریان بەرکەوێت و جامەکە بەرز بکەنەوەو بەرەو وڵاتەکەیان بیبەنەوە، وە بۆ شەشەمین جار لەمێژووی یانەکەدا بەدەستبھێنن.

لەم خولەدا، لە کۆی 123 یاریدا، 359 گۆڵ تۆمارکران، و لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی توانی ببێت بە گۆڵکاری خولەکە، بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ، یەکەم گۆڵی پاڵەوانێتیەکە، لە لایەن یاریزانی یانەی لۆکۆمپتێڤ مۆسکۆ، (گاری ڕۆدریگێز)، لە خولەکی 9ـی یاریەکەدا تۆمارکرا.

 وە، (فاڵکاو)ـی یاریزانی یانەی مۆناکۆ، بوو بە یەکەم یاریزانی پاڵەوانتیەکە، کە لەیاریان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ کارتی زەردی وەرگرت، لە خولەکی 11، وە بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا (ئومتیتی)، لە یاریان بەرامبەر ئایندھۆڤن، لە خولەکی 79ی یاریەکەدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، و بوو بە یەکەم یاریزان کە کارتی سووری لە پاڵەوانێتیەکەدا وەرگرت، و محەمەد سەڵاح، توانی ببێت بەیەکەم یاریزانی میسڕی لە یاری کۆتای چامپیۆنس لیگ گۆڵ تۆمار بکات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP