لێدوانی كلۆپ دوای یارییەكە

6/2/2019 1:40:00 PM 7037 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتییەدا یانەی لێڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی تۆتنهامی بردەوەو بۆ جاری شەشەم لە مێژووی یانەكەدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایان بەدەست هێنا.

دوای یارییەكەو لە لێدوانێكیدا یۆرگن كلۆپ ووتی.. من زۆر دڵخۆشم بۆ ئەو ئەو دەستكەوەتە بۆ یانەکەم و هاندەرانی لیڤەرپوڵ، تیپێکی بەهێزمان هەیە، چەند جارێک هەوڵماندا، لە کۆتایدا بوین بە پاڵەوان، خۆشترین شەوی وەرزشی منە.

هەروەها راهێنەرەكەی لێڤەرپوڵ ووتی.. پێشتر تیپێکی ئاوا بەهێزتان بینیوە؟، بەراستی لێڤەرپوڵ ئەم وەرزە بێ وێنە بوو وەك بینیتان پریمەرلیگیشمان بە جیاوازییەكی زۆر كەم لەدەستدا، بەڵام دوای بردنی ئەم نازناوە وەرزێكی سەركەوتومان بەرێكرد.

هەروەها كلۆپ لە درێژەی قسەكانیدا ووتی.. حەوت ساڵی لەدواى یەک لەگەڵ خێزانەکەم ئاهەنگم گێراوە بە میدالیای زیوەوە، بەڵام ئەمجارە بە میدالیای زێڕەوە ئاهەنگ ئەگێڕم، خێزانەکەم لە هەموو یارییەکی کۆتایی توشی دڵتەنگی و غەمباری دەبون، ئەمجارە شایستەی ئەوەن بە دڵخۆشییەوە بیانبینم.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP