لێدوانی پۆچیتینۆ دوای یارییەكە

6/2/2019 1:15:00 PM 6762 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی تۆتنهام بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی لێڤەرپوڵ دۆڕاو نازناوێكی مێژوییان لەدەستدا.

پۆچیتینۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی.. گەیشتنمان بە یاریی کۆتایی بێ وێنە بوو، کاتێكی خۆشمان بەسەر برد، دڵخۆش بوم بە راهێنەرایەتی کردنی ئەم کۆمەڵە یاریزانە پێویستە شانازی بەخۆمانەوە بکەین، كارێكی قورسمان کرد، بێ چانس بوین، گۆڵێکمان لێکرا بە لێدانی سزا كە كاتی گۆڵەكە زۆر زوو بوو، لە تۆپی پێدا ئەنجام هەمیشە کاریگەری دەبێت لەسەر یارییەکە، لە سەرەتاى وەرزەوە لیڤەرپوڵ بە بەهێزی دەستی پێکرد.

پۆچیتینۆ لە درێژەی لێدوانەكەیداووتی.. کلۆپ راهێنەرێکی بەتوانا و سەرکەوتوە، من سەرسامم پێی، من دڵخۆشم بەوەى هەمیشە گەشبینە، پیرۆزبایی لە کلۆپ و یاریزانەکان دەکەم و وەرزێکی نمونەییان پێکشەش کرد، من پێموایە سیتی باشترین یانەى ئینگلیزیە، رێزی پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا دەگرم لە هەموو تیپەکانی دیكەی ئینگلتەرا زیاتر.

لەكۆتایدا راهێنەرەكەی تۆتنهام ووتی.. ئێستا ئاستەمە قسەم بۆ بکرێت، هەست بە غەمباری دەکەم، بەڵام شانازیش بە یاریزانەکانەوە دەکەم، یاریزانەکان ئاستێکی بێوێنەیان پێشکەش کرد، ئەگەر سەیری کوالیتی یاریزانەکانی تۆتنهام بکەیت بەم پێكهاتەیەوە ئاستەم بوو نازناوەكە ببینەوە، هیوادارم جارێکی دیکە بگەمەوە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ، چونکە لەدوای یاری کۆتایی مۆندیال گرنگترین یاری تۆپی پێیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP