مانچستەرسیتی یاریزانێكی ریال مەدریدی دەوێت

6/1/2019 4:19:00 PM 7921 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی بە ئامانج گرتوە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكە لە جێگەی فێرناندینۆی بەرازیلی.

تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكردوە .. كە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی سێ یاریزانی وەك ئامانجی داهاتوی یانەكەی دیاریكردوە، كە ئەوانیش ماركۆس یۆرینتی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ئەتلۆتیكۆ مەدرید و ندۆمبڵی یاریزانی یانە لیۆنی فەرەنسییە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردوە كە لە نێو ئەم یاریزانانە گواستنەوەی یۆرێنتی لە پێشینەی كارەكانی مانچستەر سیتیە، چونكە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە ئینگلیزییەكە گرفت دروست ناكات لەگەڵ ئەوەی نرخی گرێبەستەكەی هەرزانە، هەروەها زیدانی راهێنەریش ئەو یاریزانەی كردۆتە دەرەوەی پلانەكانی وەرزی داهاتوو.

یۆرێنتی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكانی ئەم وەرزە 16 یاریی بە درێسی یانەی مێرەنگییەوە ئەنجام داوەو تەنها دوو گۆڵی تۆمار كردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP