یاریزانێك كۆچی دوای كرد

6/1/2019 2:43:00 PM 8806 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

به‌ هۆى رووداوى هاتوچۆوە ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ خۆسێ ئه‌نتۆنیۆ رێسى یاریزانى پێشوی یانه‌ى ئیشبیله‌ى ئیسپانى و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئارسناڵی ئینگلیزی لەتەمەنی 35 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.

راگەیاندنی یانه‌ى ئیشبیله‌ ئاشكرایكردووه‌ ، خۆسێ به‌هۆى كارەساتنێكی دڵتەزێنەوەو بە رووداوى هاتوچۆ بۆ دواجار ماڵئاوایى له‌ ژیان كردووه‌و یانه‌كه‌شیان له‌ ئه‌مرۆوه‌ ماته‌مینى گشتى راده‌گه‌یه‌نێت .

ئه‌و یاریزانه‌ پێشتر یارى بۆ یانه‌كانى ئشبیلیه‌و ریال مه‌دریدو ڤالنسیا و ئارسیناڵ , ئیسپانیۆل و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاریكردووهو یەكێك بوە لە یاریزانە پیشەگەرە بەناوبانگەكانی ئیسپانیا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP