یوێفا داوایەكی پۆچیتینۆ جێبەجێدەكات

6/1/2019 1:28:00 PM 7829 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە شێوەیەكی فەرمی بڕیاری دا گۆڕانكاری بكات لە شێوازی وێنە گرتنی تیمەكانی یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێشنیارێكی راهێنەری تۆتنهام جێبەجێدەكات.

پێشتر راهێنەرەكەی تۆتنهام رەخنەی لە شێوازی وێنە گرتنی تیمەكانی یاریی كۆتایی چامپۆنس لیگ گرتبو بەوەی كە تەنها ئەو یاریزانانە پێش یارییەكە وێنە دەگرن كە لە پێكهاتەی سەرەكیدان و یاریزانە یەدەگەكان بێبەشن لە وێنەگرتنی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.

دوای ئەو رەخنانەی راهێنەرەكەی تۆتنهام یوێفا ئاشكرایكرد كە .. کە نەریتێکی نوێی وێنەگرتنی پێش دەستپێکردنی یاریی جێبەجێ دەکرێت، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی 2019ی مەدرید.

دوای دانانی پێکهاتەی سەرەکیی و تەوقەکردن لەگەڵ ناوبژیوانان، دوو بوار بۆ وێنەی بە کۆمەڵ دەڕەخسێنرێت، یەکەمیان ئەو یاریزانانەی لە پێکهاتەی سەرەکیدان، دواتریش هەموو یەدەکەکان پێکەوەیی لەگەڵ یاریزانە سەرەکییەکان وێنە دەگرن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP