یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

6/1/2019 1:06:00 PM 2695 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە ئەمشەو لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرێوە بچێت و هەردوو یانەی لێڤەرپوڵ و تۆتنهام لە پێناو نازناوەكەدا بجەنگن.

چەند زانیارییەكیش لەسەر یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە هەیە كە ئەمانەن..

- یارییەكە لە نێو یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرێوەدەچێت و ئەم یاریگایە نزیكەی 68 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.

- بۆ ئەم یارییە 34 هەزار هاندەری ئینلگیزی ئامادەی بینینی یارییەكە دەبن كە هەر یانەیەكی كۆتایی 17 هەزار هاندەری بەركەوتوە.

- نرخی پلیتی یارییەكە لە بازاڕی رەشدا ئاستێكی پێوانەی تۆمار كردوەو هەر پلیتێك نرخەكەی بۆ 44 هەزار دۆلار بەرزبۆنەوە.

- چوار هەزار و حەوت سەد پۆلیس پارێزگاری لە ئەمنیەتی یاریگا دەكەن.

- سكۆمینای سلۆڤی ناوبژیوانی كۆتایی یارییەكەیە.

- 94 كەناڵی جیهانی ڕۆماڵی ئەم بۆنە تایبەتە دەكەن.

- چاوەڕوان دەكرێت لە نێو 200 ووڵاتی جیهاندا 350 ملیۆن كەس بینەی یارییەكە بن.

- تۆتنهام یانەی ژمارەی 40 لە مێژوی پاڵەوانێتیەكە دەگاتە یاریی كۆتایی.

- لێڤەرپوڵ تا ئێستا پێنج جار ئەم نازناوەی بە دەستهێناوەو بە بردنی ئەم جامە ژمارەی نازناوەكانی بۆ شەش جام بەرز دەكاتەوەو دەبێتە سێیەم تیم لە مێژوی چامپیۆنس لیگ كە خاوەنی زۆرترن نازناوی چامپیۆنس لیگە.

- تۆتنهام یەكەم یانەیە بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ قۆناغی كۆمەڵەكانی تێپەڕاندوەو گەیشتۆتە یاریی كۆتایی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP