رۆناڵدۆی دیاردە جێگرەوەی خۆی دیاریدەكات

5/30/2019 5:46:00 PM 23982 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆناڵدۆی بەرازیلی كە دیاردەی یاریگاكانی تۆپی پێ ناسرابوو لە لێدوانێكیدا ئاشكرایدەكات كە كیلیان مباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا باشترین جێگرەوەی دەبێت لە یایگاكانی تۆپی پێدا و دەڵێت.. من ئەو یاریزانەم زۆر خۆش دەوێت و ئەو خێراییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 20 ساڵی تێپەرنەكردوە.

رۆناڵدۆ دەربارەی ئەو یاریزانە فەرەنسیە دەڵێت ئەو هاوشێوەی من لە تەمەنی لاوێتیدا توانی سەركەوتوو بێت لە بەدەستهێنانی جامی جیهانیدا و كاتێك دەیبینم روو لە گۆڵ دەكات و كۆتا لێدانی خۆی ئاڕاستەی گۆڵ دەكات شێوازی یاریكردنی خۆمم دێتەوە پێش چاو.

دیاردە لە درێژەی لێدوانەكەیدا ووتی.. لەگەڵ ئەوەی سێ ساڵە ئەو یاریزان دەناسم، بەڵام زۆ خۆشم دەوێت، دڵنیام ئایندەیەكی گەشی دەبێت و ئەو شایستەی ئەوەیە ببێتە گرانترین یاریزانی تۆپی پێ.

لەكۆتایدا ئەو یاریزانەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل ووتی.. نازانم پلانی یانەی ریال مەدرید چیە بۆ مێركاتۆی هاوینە، بەڵام پێویستە لەسەر زیدان و كاربەدەستانی ئەو یانەیە هەموو هەوڵێك بدەن لە پێناو گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ گوێدانە نرخی ئەو گرێبەستەی پاریس سانجێرمان داوای دەكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP