ڤان دایك.. باش دەمزانی لە بەرشەلۆنە دەبەینەوە

5/30/2019 3:53:00 PM 4831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرگریكاری هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی ڤێرجیل ڤان دایك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كە هەرچەندە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە كامپ نۆ شكستمان هێنا، بەڵام هەردەمزانی كە سەركەوتن بەدەست دەهێنین و دەگەینە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڤان دایك ووتی.. لەگەڵ ئەوەی لە یاریی چوندا ئێمە لە یارییگای بەرشەلۆنە شكستێكی قورسمان دوچار بۆوە، بەڵام هەستم بە بێ هیوای نەدەكرد.

ئەو یاریزانە ووتیشی.. یاریی گەرانەوە بۆ ئێمە قورس بوو، چونكە هەموان بێ هیوا ببون لە گەیشتنی ئێمە بە یاریی كۆتایی، تەنانە شەوێك بەر لە یارییەكە خەوم لێنەكەوتوە تەنها دوو كاتژمێر خەو چووە چاوەكانمەوە، بەڵام كاتێك لە یاریگادا بوین هەستم كرد بە باشی یاریی دەكەین و هەر لە نێو یارییەكەدا بە ئۆریگیم ووت كە لەم یارییەدا سەركەوتن بەدەست دەهێنین.

لەدرێژەی لێدوانەكەیدا بەرگریكارە هۆڵەندییەكە ووتی.. هەموان دەیانوت ئەنجامەكە بۆ ئێوە قورسە، چونكە مێسی لە یاریی گەڕانەوەدا گۆڵێك تۆمار دەكات و ئێوەش توانای گەرانەوەی ئەنجامەكەتان نابێت، بەڵام باش دەمزانی كە ئەوە رونادات و ئێمە سەركەوتن بەدەست دەهێنین و هەر ئەوەش رویدا كە پێشبینیم دەكرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP