كاریۆس داواكەی كلۆپ رەتدەكاتەوە

5/30/2019 2:06:00 PM 21389 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی یۆرگن كلۆپ بۆ یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەستاوە بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ تەواوی ئەو یاریزانانەی یانەی لێڤەرپوڵ كە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەیەكی دیكە دەكەن.

ئەمەش وەك وەفایەك بۆ ئەو یاریزانانەو لەگەڵ ئەوەشدا هەستكردن بە خۆشەویستیان بۆ یانەی لێڤەرپوڵ لە دڵیاندا بمێنێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامان بو كاریۆسی گۆڵپارێزی پێشوی یانەی لێڤەرپوڵە، ئەو گۆڵپارێزە ڕەتیكردۆتەوە داواكەی كلۆپ جێبەجێ بكات و ئامادەی تیانیە روو لە مەدرید بكات بۆ ئەوەی لە یاریگا ئامادەی بینینی یارییەكە بێت.

كاریۆس پێی وایە بونی ئەو لە یاریگادایە بیرخستنەوەی یادگارییەكی ناخۆشەو نایەوێت لە مەدرید ئامادە بێت و هەوڵ دەدات لە وەرگرتنی پشوەكانی خۆی بەردەوام بێت و ئیدارەی لێڤەرپوڵیش داواكەی ئەو یاریزانەیان قبوڵ كرد.

لە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ساڵی رابردوو یانەی لێڤەرپوڵ بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆڕاو لەو یارییەشدا كاریۆس دوو هەڵەی زۆر گەورەی ئەنجامداو یەكێك بوو لە هۆكارەكانی لەدەست دانی نازناوەكە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP