ڤیدۆ.. چێڵسی سەركەوتنی تۆماركرد

5/29/2019 11:45:00 PM 2808 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیاریی كۆتایی جامی یۆرۆپا لیگ هەردوو یانەكەی شاری لەندەن چێڵسی و ئارسناڵ ڕوبەڕوی یەكتر بونەوە.

 

لەگەڵ ئەوەی لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ و چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكترو نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی چێڵسی ئاستێكی تەواو جیاوازیان پێشكەش كردو لە خولەكی (49) ئۆلیڤیە جیرۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانە بەرگ شینەكەی لەندەن تۆمار كرد، یاریزانانی یانەی چێڵسی لەفشار خستە سەر گۆڵی یانەی ئارسناڵ بەردەوام بون و لە خولەكی (60) پێدرۆ رۆدریگز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بلوز تۆماركرد، لە خولەكی (65) هازارد گۆڵی سێیەمی بە لێدانی سزا تۆمار كرد، دوای چوار خولەك ئیۆبی گۆڵێكی نایابی بۆ ئارسناڵ تۆمار كرد، بەڵام ئەم تاكە گۆڵە برینەكانی ئارسناڵی سارێژ نەكردو لە خولەكی (72) هازارد گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی چێڵسی تۆمار كرد و هێندەی دیكە برینەكانی ئارسناڵی قوڵتر كردەوە.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە (4-1) گۆڵ لەبەرژەوەندی تیمەكەی ساری كۆتاییهات و بۆ جاری دووەم لە مێژوی یانەكەدا جامی یۆروپا لیگیان بەدەستهێناو ئارسناڵیش لە خەونی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو شكستی هێنا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP