ئۆباما.. بلیمەتەكانیش پێویستیان بە یارمەتیە

5/29/2019 6:03:00 PM 6914 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆكی پێشوی وویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا باراك ئۆباما لەبارەی دۆخی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و شكست هێنان لە بەدەستهێنانی نازناو لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە هاتە دەنگ و دەڵێت.. بلیمەتەكانیش پێویستیان بەوەیە هاوڕێكانیان یارمەتیان بدەن.

ئۆباما لە لێدوانێكیدا لە كۆڵۆمبیا ووتی.. میسی ناتوانێت بە تەنیا نازناو بۆ ئەرژەنتین بەدەست بێنێت پیویستی بە هاوکاری هاوڕێکانی هەیە گەورەکان هەمیشە دەبێ هاوڕێکانیش هاوکاری بکەن.

هەروەها سەرۆكی پێشوو وتیشی.. ئەگەر بلیمەتیش بیت هێشتا پێویستت بە یارمەتی دەوروبەرت هەیە، هەروەك چۆن مێسی بەو هەموو تواناو بلیمەتییەوە لەگەڵ ئەرژەنتین تا ئێستا لە یارییەكانی مۆندیال نەیانتوانیوە جامی جیهانی بەدەست بهێنن.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئەوەی ساڵانێكی زۆرە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دەكات، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیی ئه‌رژه‌نتین به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ له‌ مۆندیالی 2014 یاری كۆتایی بە ئەڵمانیا دۆڕان و له‌ كوپا ئەمریكای 2015 و 2016 لەیاریی كۆتایی شكستیان هێنا.


نیشانەکردن :

#مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP