كاڤانی پریمەرلیگ رەتدەكاتەوە

5/28/2019 2:19:00 PM 2094 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان ئەدیسۆن كاڤانی بە شێوەیەكی فەرمی بۆندێكی یانەی مانچستەر یونایتدی رەتكردوە كە پێشكەشی كرابوو لە پێناو پەیوەندی كردن بە یانە ئینگلیزییەكەوە.

رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتد لە پێناو گواستنەوەی یاریزانێك بۆ جێگەی لۆكاكۆی هێرشبەری یانەكەیان كە بڕیارە لە هاوینی داهاتوو ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت، گریبەستێكیان پێشكەشی یانەی پاریس سانجێرمان كردوە لە پێناو گواستنەوەی كاڤانی.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە ئەو یاریزانە بە گرێلەستەكەی شەیتانە سورەكان ڕازی نەبوە بەهۆكاری ئەوەی ئەو یانەیە لە یارییەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ بەشداری ناكات.

كاڤانی لە یارییەكانی ئەم وەرزە زۆرینەی كات بە هۆی پێكانەوە بەشداری نەكردوەو بەهۆی بونی چەند هێرشبەرێكی بەتواناشەوە لە هەوڵی ئەوەدایە ریزەكانی یانە پاریسسەكە بەجێبهێڵێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP