ساری.. هەر ئێستا دەمەوێت لە چێڵسی بڕۆم

5/22/2019 6:02:00 PM 5019 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیداو پێش گەشتكردنی بەرەو باكۆ باسی لە دۆخی ئێستای خۆی كرد لەگەڵ ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكە.

وەك رۆژنامەمكان باسی دەكەن یاریی كۆتایی یۆروپا لیگ بۆ یانەی چێڵسی گرنگەو گەربێتو ساری نازناوەكە بەدەست نەهێنێت ئەوا لە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەكە دور دەخرێتەوە.

ئەو راهێنەرەش لە لێدوانێكیدا ووتی.. چارەنوسی من نەستراوەتەوە بە یاریی كۆتایی یۆروپا لیگ، ئەگەر وابێت من قبوڵی ناكەم، وە دەست بەجێ دەمەوێت چێڵسی گرێبەستەكەم هەڵبوەشێنێتەوە.

ساری ووتیشی.. دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە گفتوگۆ دەكەم لەگەڵ ئیدارەی یانەی بلوز ئەوەش شتێكی ئاساییەو پێویستە ئەنجام بدرێت.

لە كۆتایدا ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە ووتی.. من خولی نایابی ئینگلیزیم خۆش دەوێت، دەمەوێت لێرە بمێنمەوەو كێبركێ بكەم، دڵخۆشم بە ئامادەبونم لە ئینگلتەرا.

یاریی كۆتایی یۆروپا لیك لەنێوان ئارسناڵ و چێڵسی ئەنجام دەدرێت لە رۆژی چوار شەمەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە 29\5\2019. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP