رۆناڵدۆ پلانێکى نوێی بەدەستەوەیە

5/21/2019 3:23:00 PM 31373 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتى رۆژنامەکانى ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە کرستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى پلانێکى ئامادە کردوە بۆ ئەوەى لە مێرکاتۆى هاوینەدا کەسى یەکەمى یانەى ریاڵ مەدرید بۆ یانەى یۆڤانتۆس بگوازێتەوە.  

رۆژنامەى تۆتۆ مێرکاتۆى ئیتاڵى ئاشکرایکردوە.. رۆناڵدۆى پورتوگالى پلان دادەنێت بۆ ئەوەى زینەدین زیدانى فەرەنسی دەست لە راهێنەرایەتى کردنى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى بکێشتەوە و پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە بکات و جێگەى ئالێگرى راهێنەرى پێشوى یانەکە بگرێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە زیدان هەرەشەى جێهێشتن لە یانەى ریاڵ مەدرید دەکات بەوەى دەست لە کارو بارەکانى وەردەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا یانەکە نەیتوانیوە لە گواستنەوەى یاریزانى نوێ هەنگاى جدى بنێت، ئەم کردەوانەى پێرێزیش تەواو زیدانى نیگەران کردوە، بۆیە رۆناڵدۆ دەیەوێت سود لەم دۆخەى زیدان وەربگرێت و پلان بۆ گواستنەوەى ئەو راهێنەرە فەرەنسییە دادەنێت.

ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس و ئالێگرى راهێنەر بە شێوەیەکى بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو گرێبەستى نێوانیان هەڵوەشاندەوەو لە ئێستاشدا ناوى چەند راهێنەرێک بە یانەى یۆڤانتۆسەوە دەبەسترێتەوە لە پێناو شوێن گرتنەوەى ئەو راهێنەرە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP