کلۆپ وەڵامى یۆڤانتۆس دەداتەوە

5/20/2019 6:07:00 PM 7670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەى راهێنەرکى گونجاو بە ئەزمون ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى یانەکە وەربگرێت لە جێگەى ماسیمیلیانۆ ئالێگرى.

تانکریدی پالمێری کە رۆژنامەنوسێکى بەنێوبانگی ئیتالیایە رایگەیاندووە.. کە یانەى یۆڤانتۆس چاوى لەسەر ئەوە بوە کە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانى راهێنەرى ئێستاى یانەى لێڤەرپوڵ بکاتە شوێنگرەوەى ئالێگرى بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵیان داوە بۆچونى ئەو راهێنەرە لەسەر ئەو بابەتە بزانن.

پاڵمێرى دەڵێت.. یۆڤانتۆس زۆر بە خێراى کارى لەسەر ئەو راهێنەرە کردو هەوڵى دەستپێکردنى گفتوگۆیان دەدا لەگەڵیدا لە پێناو ئەوەى رو لە یۆڤانتۆس بکات، بەڵام دەست بەجێ کلۆپ گفتوگۆى لە بارەى وەرگرتنى ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى یانەى یۆڤانتۆسەوە رەتکردەوەو ئامادەى تیا نیە بە هیچ جۆرێک ئەرکى راهێنەرایەتى کردنى یانە ئیتاڵییەکە وەربگرێت.

کڵۆپى راهێنەر گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپول هەیە تاوەکو 2022 ، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەى دوو ساڵە لەسەر یەک خۆى دەگەیەنێتە یاریی کۆتایی خول یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە ئێستا سەرقاڵى ئامادە کردنى تیمەکەیەتى بۆ ئەوەى لە یەکى مانگى شەشدا بەرامبەر یانەى تۆتنهام یاریی بکەن لە پێناو نازناوى چامپیۆنس لیگ، کە ساڵى پار نازناوەکەیان بۆ یانەى ریاڵ مەدرید بەجێهێشت.


نیشانەکردن :

#یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP