زانکۆیەکى کاردیف خۆى گەیاندە یۆروپا لیگ

5/20/2019 3:28:00 PM 6086 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى کاردیف مێت ئێف سی کە سەر بە زانکۆیەکى شارى کاردیفە سەرکەوتو بون لە گەیشتن بە یارییەکانى پاشکۆى یۆروپا لیگ دواى بردنەوەیان بە لێدانى یەکلا کەرەوە لە یانەى بالاى سەر بەشارەکەیان.

تەواوى یاریزانانى ئەو یانەیە خوێندکارن لە زانکۆى کاردیف کە زۆرینەیان بۆ نامەى دکتۆراو ماجێستەر دەخوێنن، کە دابەش بوون بەسەر بەشەکانى زانستى دەرونى وەرزشى و راهێنانى وەرزشى و لەگەڵ ئاستى وەرزشەوان و شیکردنەوەى وەرزشى و تواناى جەستەى یاریزانان.

گەیشتنى ئەم خوێندکارانە بە یارییەکانى پاشکۆى یۆروپا لیگ دواى سێ ساڵ هەوڵدانى لەسەر یەک بوو، دواجار گەیشتن بە ئاواتەکەیان و بە گەیشتنیان بە یۆروپا لیگیش دەنگدانەوەى زۆرى هەبوو لە میدیا جیهانیەکان و وێڵز بە تایبەتى، تەنانەت بەشێک لە رۆژنامەکان نوسیویانە چی دەبێت ئەگەر ئەم کۆمەڵە خوێندکارە سەربکەون و بەرامبەر مانچستەر یونایتد یاریی بکەن.


نیشانەکردن :

#یۆرۆپا لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP