ڤیدۆ.. میلان سەركەوتنێكی بەنرخی تۆمار كرد

5/19/2019 9:53:00 PM 2291 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان لە یارییەكی چارەونس سازدا میوانداری یانەی فرۆسینۆنی كرد.

 

ئەم یارییە گرنگیەكی زۆری بۆ یانەی میلان هەبوو بۆیە یاریزانانی یانەی میلان هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەڵام نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

 

لە نیوەی دووەمی یارییەكەدا یانەی میلان بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و لە خولەكی (57) پاتیك گۆڵی پێشكەوتنی بۆ میلان تۆمار كرد، لە خولەكی (66) سۆسۆ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەی میلان تۆمار كرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میلان كۆتاییهات و ئەو یانەیە كۆی خاڵەكانی بۆ 65 خاڵ بەرز كردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ چامپیۆنس لیگ بۆ گەڕاییەوە.


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #میلان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP