ڤیدۆ.. ریاڵ مەدرید شکستى هێنا

5/19/2019 2:44:00 PM 2843 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

 لەدواین هەفتەى یارییەکانى خولى لالیگاى ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆیدا میواندارى یانەى یانەى ریاڵ بیتیسى کرد.

لە نیوەى یەکەمى یارییەکەدا هیچ کام لە یاریزانانى هەردوو یانە سەرکەوتو نەبون لە تۆمار کردنى گۆڵ و نیوەى یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە نیوەى دووەمى یارییەکەدا یاریزانانى یانەى میوان بە ئاستێکى بەرز دەرکەوتن و لە خولەکى (61) لۆرینزۆ مۆرن گۆڵى پێشکەوتنى بۆ یانى ریاڵ بیتیس تۆمار کرد، لە خولەکى (75)ى یارییەکەدا خیسێ رۆدریگز بە تۆمارکردنى گۆڵى دووەم تەواوى یاریزانانى یانەى ریاڵ مەدجریدى بێ هیوا کرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لە بەرژەوەندى یانەى ریاڵ بیتیس کۆتایی هات و یانەى ریاڵ مەدریدش خراپترین وەرزى خۆى لە لالیگا بەرێکردو بە 12 شکست کۆتایی هێنابە یارییەکانى ئەم وەرزەى لالیگا. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP