گواردیۆلا.. ئامادەم سێ نازناوەکە بە چامپیۆنس لیگ بگۆڕمەوە

5/19/2019 2:17:00 PM 1873 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى ئینگلیزى پیپ گواردیۆلا باس لە دەستکەوتەکانى ئەم وەرزەى لەگەڵ یانەکەى دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوەیە بۆ لەدەستدانى نازناوى چامپیۆنس لیگ.

لە لێدوانێکیدا دواى بەدەستهێنانى جامى یەکێتى ئینگلتەرا پیپ گواردیۆلا ووتى.. بەدەستهێنانى سێ نازناوى ناوخۆى لە ئینگلتەرا قورسەو پێویستى بە توانا و ماندوبونى زیاتر هەیە، بەراى من بەدەستهێنانى ئەو نازناوانە لە بەدەستهێنانى چامپیۆنس لیگ قورسترو دژوارترە.

ئەو راهێنەرى مان ستى ووتیشى.. راستە ئەو سێ نازناوە گرنگن و هەریەکەیان بۆ ئێمە تایبەتمەندى خۆى هەیە، بەڵام ئامادەم هەرسێ نازناوەکە بە چامپیۆنس لیگ بگۆڕمەوە.

گواردیۆلا لەو کاتەوەى یانەى بەرشەلۆنەى جێهشتوە نەیتوانیوە نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەدەست بهێنێت هەرچەندە بۆ ماوەى سێ ساڵ لەگەڵ یانەى بایرن میونشن کارى کردوەو پاشان روى لە یانەى مانچستەر سیتى کردوەو لەگەڵ ئەو یانەیەشدا سەرکەوتو نەبون لە گەیشتن بە نازناوى چامپیۆنس لیگ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP