هۆکارى دەرکردنى ئالێگرى ئاشکرا بوو

5/18/2019 3:58:00 PM 19292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتى رۆژنامەکانى ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە سەرۆکى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى ئاندریا ئەنێلی لەگەڵ مانەوەى ماسیمیلیانۆ ئالێگرى بوە بەڵام نەیتوانیوە پارێزگارى لە مانەوەى ئەو راهێنەرە بکات.

رۆژنامەى کۆرێیرى دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵیا هۆکارى سەرەکى دەرکردنى ئالێگرى ئاشکرایکردوە .. کە جێگرى سەرۆکى یانەى یۆڤانتۆس پاڤێڵ نیدڤد بە سەرۆکى یانەکەى ووتوە، یان من یان ئالێگرى، ئەگەر ئەو لە یانەکە دەمێنێتەوە بە دڵنیاییەوە من یانەکە جێدەهێڵم.

هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەکات کە ئانێلی پشتگیرى خۆى بۆ مانەوەى ئەو راهێنەرە دەربڕیوەو خواستى ئەوەى ئەوەى هەبوە بۆ ماوەى ساڵێکى دیکە لەگەڵیان بەردەوام بێت، بەڵام نیدڤد بەهۆى ئەنجامەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاوە سور بوە لەسەر رۆیشتنى ئەو راهێنەرە لە یانەکە، هەروەها باراتچى بەرێوبەرى وەرزشى یانەى یۆڤانتۆس پشتى پاڤێڵ نیدڤدى کردوە لە وەدەر نانى ئەو راهێنەرەدا.
 
لەهەواڵێکى چاوەڕوان نەکراودا رۆژى پێنج شەممە ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس ماسیمیلیانۆ ئالێگرى لە پۆستى راهێنەرایەتى کردنى یانەکەى دوور خستەوەو ئەم هەواڵەش دەنگۆى زۆرى بە دواى خۆیدا هێناو تا ئێستاش راهێنەرى داهاتووى یانەکە ئاشکرا نیە کام راهێنەر دەبێت و ناوى چەندین راهێنەرى تۆپی پێ بە یانەکەوە دەبەسترێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP