یوفا.. مانچستەرسیتى یاسا شکێنى کردوە

5/16/2019 3:43:00 PM 5283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا لە بارەى مانچستەرسیتیەوە رونکردنەوە دەدات و ئاشکرا یکردوە کە ئەو یانەیە یاساى یاریی خاونێى شکاندوەو بە تەواوەتى تاوانبارن.

رۆژنامەى زە سەنى بەریتانى ئاشکرایکردوە .. کە یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارى کۆتایداوە لەبارەى یانەى ستیزنەوەو بە تەواوەتى ئەو یانەیە تاوانبارە بە تێوەگلاون لە شکاندنى یاساکانى یاریی خاوێن.

یەکێتى تۆپی پێی ئەوروپا ئەوەشى ئاشکرا کردوە.. کە دۆسیەى ئەو یانە ئینگلیزییەیان گەیاندۆتە دانیشتنى کۆتایی و پێدەچێت بەم نزیکانە لەبارەى سزادانى ئەویانەیە بڕیارى کۆتایی بدەن و مانچستەر سیتى لە یارییەکانى وەرزى داهاتووى چامپیۆنس لیگ بێبەش بکرێت.

رۆژنامەکانى ئینگلتەرا پێشتر ئاماژەیان بەوە دابوو کە لە داهاتى یانەکە لەگەڵ خەرجیدا 70 ملیۆن یۆرۆ کورتهێنان هەیە لە بودجەى یانەکەو هەوڵى شاردنەوەى دراوە، کە بە پێی ڕەچاوکردنى یاساى یاریی خاوێن نابێت خەرجییەکانى یانەکە لە داهاتەکانى زیاتر بێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP