رۆناڵدۆ هاوکارى بۆ فەڵەستینییەکان دەنێرێت

5/16/2019 2:11:00 PM 8680 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى کرستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى یەکێکە لەو یاریزانانەى بەردەوام کارى خێرخوازى ئەنجام دەدات و دەستگیرۆى ئەو ووڵاتانە دەکات کە خەڵکەکەى بە هۆى هەژارییەوە دەناڵێنن.

رۆژنامەکانى ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە ئەو یاریزانە لە رێگەى دەزگا خێرخوازییە جیهانییەکانەوە بۆ مانگى ڕەمەزان بە ناردنى خواردن هاوکاریی گەلى فەلەستینى کردوە، لە پێناو ئەوەى لە مانگى ڕەمەزاندا خەڵکەکەى لە برستێتى بپارێزێت کەبەهۆى گەمارۆى بەردەوامى ئیسرایلییەکانەوە، پێویستیەکى زۆریان بە هاوکارییەکانى دەزگا خێرخوازە جیهانییەکان هەیە 

رۆژنامەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە ئەو یاریزانە پورتوگالیە بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ خۆراکى بۆ ئەو ووڵاتە ناردوەو لە رێگەى راێکخراوەکانەوە بەسەر گەلى فەلەستیندا دابەش دەکرێت.

رۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەى کە بەردەوام هاوکارى ووڵاتە هەژارەکان دەکات و چەندین پرۆژەى خزمەتگوزاى و کارى خێرخوازى ئەنجامداوەو مانگێگ لەمەو بەر خوێندنگایەکى لە ووڵاتى ئەرژەنتین لەسەر ئەرکى خۆى دروست کرد کە کۆمەڵێک خوێندکار مەترسی لەسەر ژیانیان هەبوو بەهۆى کۆنى خوێندنگاکەیانەوە.


نیشانەکردن :

#رۆناڵدۆ #یۆڤانتۆس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP