ژیانى رامۆس لە مەترسیدایە

5/16/2019 1:49:00 PM 28050 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەى سێرجیۆ رامۆس یاریزانى هەڵبژاردەى ئیسپانیا و یانەى ریاڵ مەدریدەو خاوەنى موچەیەکى بەرزە لە یانەکەى، بەڵام ئەگەرى هەیە بەهۆى قەیرانێکى داراییەوە داهاتووى ئەو یاریزانە بکەوێتە مەتریسیەوە.

رۆژنامەکانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردوە کە سێرجیۆ رامۆس بە هاوبەشى لەگەڵ باوکى و چەند کەسێکى دیکەدا پارچەیەک زەوى فراوانیان کریوەو لە هەوڵى ئەوەدان پرۆژەیەکى گەورەى لەسەر ئەنجام بدەن و چەندین تاوەرى نیشتەجێبون و چەند پرۆژەیەکى دیکەى لەسەر ئەنجام بدەن.

بەمەبەستى جێبەجێ کردنى پرۆژەکە رامۆس و کۆمەڵەکەى بڕێکى زۆر پارەیان لە بانک راکێشاوە بۆ ئەنجامدانى گرێبەستەکە، کە پێویست بوو یەکەمین قیستى پارەکە لە نۆڤەمبەرى 2018 بدەنەوە بەو بانکەى پارەکەیان لێ راکێشاوە، بەڵام بەهۆى رێگرى شارەوانى مەدریدەوە نەتوانراوە دەست بە پرۆژەکە بکریت و بانەکەش بەهۆى نەگەراندنەوەى قەرزەکە هەوڵ دەدات پارچە زەوییەکە دەست بەسەردا بگرێت لە پێناو گەڕانەوەى پارەکانیان.

بۆیە رامۆس بە ناچارى پەناى بردۆتە بەر یەکێک لە سندوقەکانى وەربەهێنان و دەیەوێت بە هاوبەشى پێکردنى ئەوان کێشەکە چارەسەر بکات، چونکە لە ئەگەرى چارەسەر نەکردنى کێشەکە پێدەچێت ژیانى ئەو یاریزانە بە تەواوى بکەوێتە مەترسیەوەو ئەو داهاتەى چەندین ساڵە کۆى کردۆتەوە لە دەستى بدات و مایە پوچ بونى خۆى ڕابگەیەنێت.

رۆژنامەکان ئاشکرایکردوە کە ئەم کێشانە کاریگەرى خراپی بەسەر ئەو یاریزانەوە جێهێشتوەو ئەگەرى هەیە پێرێز دەست بەردارى ئەو یاریزانە بێت و کێشە لە یانەکەى دوور بخاتەوە، چونکە رامۆس لە دۆخێکى دەرەونى خراپدایەو ئەمەش کاریگەرى دەبێت بەسەر ئاستى یاریکردنییەوە. 


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP