سـبەی یاری کۆتای حولی یانەپلەدووەکان بەڕێوەدەچێت

5/15/2019 8:43:00 PM 1405 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - مەڕوان طالب

 

کـێبڕکێکانی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان گـەیشتە دوا وێستگەی و بڕیارە سبەی پێنج شەممە لەسەر یاریگای چەمچەماڵ ئەو یانەیه میوانداری لە شەقڵاوە بکات .

یانەی چـەمچەماڵ لە قۆناغی کۆتای توانی لە کۆتا هەفتە بەجیاوازی گۆڵ پلەی یەکەم و گەیشتن بەخولی پلەیەک مسۆگەربکات لە کۆی پێنج یاری توانی 4 بردنەوە و شکستێک تۆماربکات ، لەبەرامبەردا شەقڵاوەش بەهەمان شێوەی چەمچەماڵ لەکۆتا هەفتە بەجیاوازی گۆڵ گەیشتە یاری کۆتای لەکۆی پێنج یاری توانی 4 بردنەوە و یەک شکست تۆماربکات .

یـاریەکەش لە کاتژمێر 3:3 خولەک بەڕێوەدەچێت .



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP