راهێنەرەكەی ئەیاكس داهاتوی خۆی ئاشكراكرد

5/15/2019 10:55:00 AM 14450 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تین هاگی راهێنەری یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا كردەوەو بڕیاری كۆتای خۆیدا.

لە لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی تین هاگ لە بارەی وێستگەی داهاتووی كاركردنییەوە ووتی.. لەراستیدا وا بڵاو بۆتەوە كە زۆرێك لە یانە بەهێزەكانی ئەوروپا گرنگی بە من دەدەن و هەوڵی گواستنەوەم دەدەن، ئەگەروابێت ئەوا شتێكی باشە بۆمن و هەست بەوە دەكەم كە كارێكمان ئەنجام داوەو هەموان پێی رازین، بەڵام من نامەوێت روو لە هیچ یانەیەكی دیكە بكەم و لەگەڵ ئەیاكس هەست بە ئاسودەی و دڵخۆشی دەكەم و ئێرە بۆ من وەك ماڵەكەم وایە.

لەچەند رۆژی رابردودا رۆژنامەكانی ئەوروپا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە یانەكانی بەرشەلۆنەو چێڵسی و بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ئەم راهێنەرە دەكەنەوە بەڵام دواجار تین هاگ مانەوەی هەڵبژارد.

ئەو راهێنەرە ووتیشی.. من لەگەڵ كارگێڕی یانەكەم قسەم كردوەو پلانمان بۆ ئەوە داناوە كە بۆ وەرزی داهاتوو بە شیوەیەكی باشتر دەربكەوین.


نیشانەکردن :

#ئەیاكس

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP