کۆتینیۆ پارەکانى بەرشەلۆنەى بەهەدەرداوە

5/14/2019 6:07:00 PM 6879 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆى ئەو ئاستە خراپەى لە یارییەکانى ئەم وەرزە لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە پێشکەشى کردوە ئیدارەى یانەى بلوگرانا لە هەوڵى ئەوەدایە لە مێرکاتۆى هاوینەدا دەست بەردارى یاریزانى بەرازیلى فیلیپ کۆتینیۆ ببێت.

رۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆى ئیسپانى ئاشکرایکردوە کە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە هەوڵى ئەوەدایە هەرچى زوترە فیلیپ کۆتینیۆى یاریزانى یانەکەى لەکۆڵ بکاتەوەو لە گواستنەوەى هاوینەدا دەست بەردارى بێت بۆ یانەکەى دیکە، چونکە یەکێک لە مەرجەکانى گرێبەستى ئەو یاریزانە ئەوەیە کە هەر کاتێک 100 یاریى بۆ یانەى بەرشەلۆنە ئەنجامدا دەبێت یانە ئیسپانیاکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی دیکە بداتە ئیدارەى یانەى لێڤەرپوڵ.

ئەم یاریزانە بەرزیلە تا ئێستا توانیوێتى 75 یاریی بۆ یانەى یانەى بەرشەلۆنە ئەنجام بدات، لەئەگەرى مانەوەى لە یانەکە بە دڵنیایەەوە ژمارەى یارییەکانى بۆ 100 یاریی بەرز دەکاتەوەو ئەو کات ئیدارەى یانە کەتەلۆنییەکە بە ناچارى دەبێت 20 ملیۆنى دیکە بدات لێڤەرپوڵ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لە ریزەکانى یانەى بلوگرانا بە هۆى خراپی ئاستى یاریکردنییەوە دەناڵێنێت و بەردەوام لەلایەن هاندەرانى بەرشەوە رەخنەى ئاراستە دەکرێت.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە یەکێکى دیکە لە مەرجەکانى گرێبەستى ئەو یاریزانە ئەوەیە هەرکات یانە کەتەلۆنییەکە بکاتە قۆناغى پێش کۆتایی یارییەکانى چامپۆنس لیگ لە ماوەى یاریکردنى ئەو یاریزانە دەبێت بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بدەنە یانەى ئینگلیزییەکە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP