مانچستەرسیتى بەیانێکى فەرمى دەردەکات

5/14/2019 5:58:00 PM 2987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەى یانەى مانچستەرسیتى ئینگلیزى لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا وەڵامى ئەو تۆمەتانە دەداتەوە کە لەلایەن رۆژنامەى نیۆرک تایمزى ئەمریکیەوە خراوەتە پاڵى بەوەى ئەو یانەیە یاساکانى یاریی خاوێنى پێشێل کردوە.

مانچستەر سیتى لە تویتەرى تایبەت بەخۆى وەڵامى ئەو دەنگۆیانە دەداتەوەو ئاشکرایکردوە.. کە یانەکەى بە شێوەیەکى زۆرباش و بە رەچاوکردنى یاساکانى تۆپی پێی ئەوروپا گواستنەوەى یاریزانانى ئەنجامداوەو لێپرسراوانى دارایی یانەکەى ئاگادارن کە چیان کردوەو بە هەموو شێوەیەک رەچاوى یاساکانى تۆپی پێی ئەوروپایان کردوە.

لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە ئەوەى خستۆتە ڕوو کە ئیدارەى یانەکەى و بەرپرسى خەرجییەکان و داهاتى یانە ئینگلیزییەکە لە چوار چێوەى یاساکانى تۆپی پێی ئەوروپی کارەکانیان ئەنجامداوەو بەڵگەى بێ تاوانى یانەکەشیان پێشکەشى یوفا کردوە بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوەى لە بارەوەیە بکات چونکە پێشلکارى لە هیچ یاسایەکدا نەکراوە.

ئەم وەڵامەى یانەى مانچستەرسیتى دواى ئەوە هات کە ئەو رۆژنامە ئەمریکیە ئیدارەى یانەکەى بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لە نێوان  داهات و خەرجى یانەکەدا 70 ملیۆن یۆرۆ کورتهێنان هەبوە لە بودجەى ئەو یانە ئینگلیزییە.

گەربێتو ئەو تۆمەتانە بەسەر یانەکەدا ساخ ببوایەتەوە ئەوا لەلایەن یوفاوە سزا دەدران و بۆ ماوەى ساڵێک لە یارییەکانى چامپیۆنس لیگ دور دەخرایەوە.


نیشانەکردن :

#مانچسته‌ر سیتی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP