تۆتنهام پلان بۆ گەڕانەوەى بەیل دادەنێت

5/14/2019 5:20:00 PM 1607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتى رۆژنامەکانى ئینگلتەرا ئاشکرایان کردوە کە ئیدارەى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى بیر لە گەرانەوەى یاریزانى پێشوترى یانەکەى گاریس بەیل دەکەنەوە کە بڕیارە لە مێرکاتۆى هاوینەدا ریزەکانى یانەى ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەى زە سەنى بەریتانى ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى بیرۆکەى گەڕانەوەى گاریس بەیلى وێڵزى هەیە، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت بە شێوەى خواستن بگەڕێنێتەوە یانەکەى، چونکە ئەو یاریزانە لەو کاتەوەى رووى لە یانەى ریاڵ مەدرید کردوە 22 جار دووچارى پێکان بوە و ئیدارەى سپێرز ترسیان لەوەیە سودێکى ئەوتۆ لەو یاریزانە نەبینن.

لە ئێستادا ئەو یاریزانە ساڵانە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت، ئیدارەى یانەى تۆتنهام دەیەوێت ئەو یاریزانە بڕیى موچەى ساڵانەى کەمبکاتەوە لە پێناو ئەوەى پەیوەندى بە یانەى سپێرزەوە بکات، بەجۆرێک موچەى ساڵانەکەى لە 14 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە.

رۆژنامەى زەسەن ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ئیدارەى یانەکە دەیانەوێت بە ئەنجامدانى دوو گرێبەست ریزەکانى یانەى تۆتنهام بۆ وەرزى داهاتوو ئامادە بکەن، بەجۆرێک خامێس رۆدریگز لە یانەى بایرن میونشنەوە بگوازنەوەو لەگەڵ ئەوەشدا گاریس بەیل بە شێوەى خواستن بۆ یانەکەیان بگوازنەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP