مانچستەرسیتى چوار گرێبەست ئەنجام دەدات

5/14/2019 4:21:00 PM 16278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بەسەرپەرشتى گواردیۆلا دوو ساڵ لەسەر یەکتر نازناوى خولى یانەکانى پریمەرلیگى بەدەستهێناو لە پێناو پارێزگارى کردن لە نازناوەکەو بەدەستهێنانى ئەنجامى باشتر ئیدارەى یانەکە بڕی 230 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە بەردەم راهێنەرى یانەکەیان لە پێناو ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ.

رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى ئاشکرایکردوە.. کە ئیدارەى یانەى مانچستەرسیتى پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەکەیان سەرپشک کردوە لە خەرج کردنى 230 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەى یاریزان نوێ بۆ یانە ئینگلیزییەکە.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ئەو راهێنەرە ئیسپانیە نیازى هەیە چوار یاریزان بگوازێتەوە لە سێ هێڵى یاریگادا بە جۆرێک لە بەرگریکارێک و دوو ناوەندى یاریگا وهێرشبەرێک پێک بێت.

گواردیۆلا بۆ هیڵى بەرگرى دەیەوێت تواناکانى دی لیخت بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەو یاریزانە لەلایەن یانەى بەرشەلۆنەوە خواستى لەسەرە، ئەو یانە ئینگلیزییە روى لەفەرەنسا کردوە بۆ گواستنەوەى حسام عوارى یاریزانى یانەى لیۆن، بۆ هێڵی هێرشبردنیش چاودێرى تواناکانى لۆکا یۆڤیچى سڕبی و یاریزانى یانەى ئینتراخت فرانکفۆرت دەکەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP