ئۆزێڵ لەبارەى مانەوەى لە ئارسناڵ بڕیارى خۆیدا

5/14/2019 3:00:00 PM 9778 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى و یاریزانى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا مسعود ئۆزێڵ بە شێوەیەکى چاوەڕوان نەکراو داهاتووى خۆى لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە یەکلاکردوە.

رۆژنامەى زە سەنى بەریتانى ئاشکرایکردوە کە یاریزانى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا مەسعود ئۆزێڵ بڕیارى داوە لە یانەى ئارسناڵ بمێنێتەوەو لە یانەیەدا درێژە بە یاریکردن بدات و روو لە هیچ یانەیەکى دیکە نەکات لە مێرکاتۆى هاوینەدا.

ئەو یاریزانە ئەوەشى ئاشکرا کردوە.. کە لەگەڵ ئۆناى ئیمرى راهێنەرى یانەکە قسەى کردوە دەربارەى داهاتووى لە یانەکەو ئەو راهێنەرە پێی ووتوە کە ئەوان پێویستیان بە تواناکانیەتى، هەربۆیە ئەو یاریزانەش دەلێت تا یانەکەم پێویستى بە من بێت ئامادەم لە یاریکردن بەردەوام بم بۆ ئارسناڵ.

ئەم بڕیارەى ئۆزێڵ چاوەڕوان نەکراو بوو، چونکە ئەو یاریزانە زۆر نزیک بوو لە جێهێشتنى یانەکەى و لەناوەڕاستى ئەم وەرزەى یارییەکانى پریمەرلیگ ئۆزێڵ بە دۆخێکى دژواردا تێدەپەری و پێگەى سەرەکى خۆى لە یانەکە لەدەست دابوو، بەڵام لە یارییەکانى ئەم دواییەى یانەکەى بە سەرکەوتوى گەڕاییەوە پێکهاتەى سەرەکى یانەکەى و لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکى ناوازەى پێشکەش کردوە. 


نیشانەکردن :

#ئارسناڵ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP