ئیڤرا.. پۆگبا پێویستى بە خۆشەویستیە

5/14/2019 2:12:00 PM 4943 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاتریس ئیڤراى فەرەنسی و یاریزانى پێشوى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى پێی وایە کە لە مێرکاتۆى هاوینەدا پۆڵ پۆگبا ریزەکانى یانەکەى جێدەهێڵێت.

لە چەند رۆژى رابردودا ناوى ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بە یانەکانى ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆسەوە دەبەسترێتەوە کە زۆرێک لە رۆژنامەکانى ئیسپانیا باس لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە بۆ ریاڵ مەدرید دەکەن.

پێگەى (ئیڤینج ستاندرد) لێدوانێکى ئیڤراى بڵاوکردەوە کە دەلێت.. بەهۆى لەدەستدانى خۆشەویستى هەوادارانى یانەکەى پۆگبا لە هاویندا ریزەکانى مان یونایتد جێدەهێڵێت، ئەمەش بەهۆى ئەو روداوانەیە کە لەم دواییانە لە نێوان ئەو یاریزانەو هاندەران و ئیدارەى یانەکە رویداوە.

پۆگبا پێشتر پۆستێکى لە ئینستاگرام کردبوو کە نوسیبوى ئێوە ڕەخنە لە ستایلى قژم و سەماکردنم و شێوازى یاریکردنیشم دەگرن، چى بکەم تا ئێوە وازبهێنن.

ئیڤرا دەڵێت.. ئەو یاریزانە پێویستى بە خۆشەویستیە بەڵام ئەمە لە نێوان پۆگبا و هاندەرانى یانەى مانچستەر یونایتد بەدى ناکرێت.

ئەم لێدوانەى ئیڤرا دواى ئەوە هات کە لە کۆتا هەفتەى یارییەکانى ئەم وەرزەى پریمەرلیگ هاندەرانى یانەى مانچستەریونایتد هێرشیان کردە سەر پۆڵ پۆگباى یاریزانى یانەکەیان.


نیشانەکردن :

#مانچسته‌ر یونایتد

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP