مانچستەرسیتی لەچامپیۆنس لیگ دوردەخرێتەوە

5/14/2019 10:15:00 AM 39241 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جارێكی دیكە دۆسیەی یاریی خاوێنی یانەی مانچستەر سیتی سەرهەڵدەداتەوەو پێدەچێت ئەو یانەیە سزا بدرێت بە دوورخستنەوەی لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە.. لەگەڵ ئەوەی ئیدارەی یانەی مانچستەرسیتی بەڵگەی بێتاوانی یانەكەی بۆ یاریی خاوێن پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا كردوە، بەڵام ئەندامانی یوفا بەڵگەكانی مانچستەر سیتی ڕەتدەكەنەوەو هۆكارێك نابینن بۆ بێتاوانی ئەو یانەیە لە بابەتی یاریی خاوێندا، چونكە ئەو یانە بڕی 70 ملیۆن پاوەندی لە بەڵگەكانیدا شاردۆتەوەو تۆماری نەكردون.

ئەندامانی یوفا لە لێكۆڵینەوەكەیان بەردەوامن و لە چەند رۆژی داهاتوودا دواین بڕیاری خۆیان لەسەر ئەو یانەیە دەدەن، وەك رۆژنامەكانی ئینگلتەراش باسی دەكەن پێدەچێت ئەو یانەیە تۆمەتەكانی بەسەردا ساخ بێتەوەو بۆ یەك وەرز لە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ دوور بخرێتەوە.

لەئەگەری ساخ بونەوەی ئەو تۆمەتە بەسەر ئەو یانەیەدا یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزیش هاوشێوەی یۆفا دەست بە لێكۆلینەوە دەكات و بە دوركەوتنەوەی ئەو یانەیەش لە چامپیۆنس لیگ یانەی ئارسناڵ بەشداری یارییەكانی چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو دەكات.  



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP