ڤیدۆ..ئینتەرمیلان سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد

5/14/2019 9:40:00 AM 1299 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا و لە كۆتا یاریی ئەو هەفتەیەدا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی چیڤۆ ڤیرۆنای كرد.

 

لەنیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی ئینتەرمیلان بە گۆڵێكی ماتیۆ پۆلیتانۆ پێشكەوت و گۆڵەكەش لە خولەكی 38ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

 

ئینتەرمیلان لە هێرشەكانیان بەردەوام بوون تا لە خولەكی (86)ی یارییەكەدا ئیڤان پریسیچ گۆڵی دووەم و دڵنیای بۆ یانەی ئینتەر میلان  تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرەكەوتنیان بەدەستهێناو بەم بردنەوەیەش یانەی ئینتەرمیلان بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ گەراییەوە سێیەمی ریزبەندی یانەكانی ئیتاڵیا.

 


نیشانەکردن :

#ئینتەر #سێریا ئەئ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP