بەرشەلۆنە هێرشبەرێکى گواستەوە

5/13/2019 5:49:00 PM 76534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە هەوڵەکانى بەردەوامە لە پێناو گواستنەوەى یاریزانى نوێ بۆ یانەکەى و لە دواین هەوڵیدا هێرشبەرێکى بۆ یانەکەى گواستەوە.

پێگەى کادینا سێر ئاشکرایکردوە کە یانەى بەرشەلۆنە بە شێوەیەکى کۆتایی لەگەڵ یاریزانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى ئەنتۆنیۆ گریزمان ریکەوتوە بۆ ئەوەى ئەو یاریزانە لە هاوینى داهاتوودا پەیوەندى بە ریزەکانى یانە ئیسپانییەکەوە بکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە ئیدارەى یانەکە هەموو کارەکانى گواستنەوەى ئەو یاریزانەى کۆتایی پێهێناوەو تەنها ڕاگەیاندى گرێبەستەکە ماوە کە پێدەچێت بخرێتە دواى یاریی کۆتایی جامى شاى ئیسپانیا کە لە نێوان یانەى بەرشەلۆنە و ڤالەنسیا ئەنجام دەدرێت.

ئەنتۆنیۆ گریزمانى فەرەنسى یەکێک بوو لەو هێرشبەرانەى کە لەهاوینى رابردوو ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە هەوڵى گواستنەوەى ئەو یاریزانەى دا، بەڵام دواجار گریزمان بڕیارى مانەوەى دا، بەڵام ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە لەمساڵدا بیروبۆچونى گۆڕانى بەسەردا هات و ئامادەى خۆى نیشانداوە کە لە بڕی مووچەى ساڵانەى کەم بکرێتەوە تەنها لە پیناو پەیوەندى کردنى بە یانەى کەتەلۆنییەکەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP